نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 80 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و یەك سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، دوێنێ پێنجشەممە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 79 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 74 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: ئۆكرانیا چەكی بایۆلۆژی هەیە
ئەمریكا: ئەو بانگەشەیە درۆیە و ڕوسیا دەیەوێت چەكی كیمیایی لە ئۆكرانیا بەكاربهێنێت

ڕوسیا دەڵێت، “ئۆكرانیا چەكی بایۆلۆژی دروستدەكات”، پرسیارەكان ئەوانەن كە بانگەشەكانی ڕوسیا سەبارەت بە بوونی چەكی بایۆلۆژی لە ئۆكرانیا…
Total
0
Share