رێگەیەکی نوێ بۆ پێشبینیکردنی بومەلەرزە دۆزرایەوە

دوای تێپەڕبوونی هەزار و 800 ساڵ بەسەر داهێنانێکی داهێنەری چینی چانگ هنگ وەک یەکەم پێشبینیکاری بومەلەرزە لە رێگەی تلیسکۆپەوە، زانایانی ئەو وڵاتە لە رێگەی مانگێکی دەستکردەوە کە ناوی ئەو زانایەیان لێناوە، لێکۆڵێنەوە لە چۆنێتی روودانی بومەلەرزە و پێشبینییەکانی کاتی روودانی دەکەن.

لە مانگی شوباتی ساڵی 2018 چین مانگی دەستکردی چانگ هنگی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد، کە یەکەم مانگی دەستکردی چینییە توانای تۆمارکردنی شەپۆلە کارۆموگناتیسییەکانی لە بۆشایی ئاسماندا هەبێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پێشبینیکردنی روودانی بومەلەرزە، جگە لە پێشبینیکردنی کەشوهەوا و کارەساتە سروشتییەکانی دیکە.

شن شیوی هوی، گەورە زانای چینی رایگەیاند، “لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا مانگە دەستکردەکە پێشبینی روودانی نزیکەی 60 بومەلەرزەی لە جیهاندا بە گوڕی 7.0 تۆمارکردووە، پێشبینی 600 بومەلەرزەی بە گوڕی 6.0 پلە کردووە”.

وتیشی، “نزیکەی %80 ی ئەو بومەلەرزانەی گوڕەکانیان دەگاتە شەش پلە یان زیاتر بە 15 رۆژ پێش روودانی ئاماژە دەنێرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هێشتا رێگەیەکی دوورمان لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی بتوانین بەشێوەیەک پەرە بە مانگە دەستکردەکە بدەین کە بتوانێت بە شێوەیەکی ورد و تەواو پێشبینی روودانی بومەلەرزە بکات و کات و شوێنەکەی دەستنیشان بکات”.

بابەتی پێشتر

زانیاری سەبارەت بە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوتی سپی بۆ نیوە دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەڕ بۆ چوونە كۆشكی سپی

بڕیارە لە 3ی تشرینی دووەمدا لە هەڵبژاردنێكدا ئەمریکا سەرۆکی نوێی وڵات و پێکهاتەی نوێی کۆنگرێس هەڵبژێرێت، تا ئێستاش…
Total
0
Share