دۆناڵد ترەمپ: بڕیارە سبەی ڕێكکەوتنەکە لەگەڵ ئێران واژوو بکەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشاڵ نووسیویەتی، “ڕێککەوتنەکەی باراک ئۆباما JCPOA لەگەڵ ئـ.ـێران ڕێگەیەکی خۆش و ئاسان بوو بۆ گەیشتن بە چـ.ـەکی ئـ.ـەتۆم، کە تاران دەیتوانی شەش ساڵ بەر لە ئێستا دروستیبکات و زۆر زووتر بەکاریبهێنێت. بەڵام ڕێککەوتنەکەی من تەواو پێچەوانەیە؛ دیوارێکە لەبەردەم دروستکردنی چـ.ـەکی ئـ.ـەتۆم. لە ڕاستیدا ئەوان چیتر چـ.ـەکی ئـ.ـەتۆمیان ناوێت، و ناشیانەوێت بەدەستیبهێن، یان بیکڕن، یاخود پەرەیپێبدەن، یان بە هەرجۆرێک بێت بەدەستیبهێنن.”

ترەمپ هەروەها نووسیویشیەتی، “بڕیار وایە ڕێککەوتنەکە سبەینێ یەکشەممە واژوو بکرێت، ڕاستەوخۆ دوای واژووکردنیشی، گەرووی هورمز دەکرێتەوە بۆ هەمووان.”

سەرۆکی ئەمریکا باس لە جیاوازیی پەیوەندییەکانی ئێستای ئەمریکا و ئێران بەراورد بە ئیدارەکانی پێشوو دەکات و دەڵێت ئێستا پەیوەندییەکی زۆر باشتریان هەیە و زۆریش جیاوازترە لە ئیدارەکانی پێشووتر.

دۆناڵد ترەمپ دەشڵێت، کە دۆخەکە هێوربووەوە، دەچین یۆرانیۆمە پیتێندراوەکە کە لە ناخی زەوییدا لەژێر چیا سەختەکاندا شاردرابوونەوە، دەردەهێنین، سوپاس بۆ بۆمبهاوێژە B-2ـە جوانەکانمان و فڕۆکەوانە بەتواناکانیان کە خاپووریانکردن.

دۆناڵد ترەمپ دەشڵێت، “بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردن لەگەڵ ئێران، و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین، بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ. بەهیوای ئەوەم ئەم پرۆسەیە بە خێرایی و بە ئاسانی تەواوبێت. ئەگەر وانەبێت، بەدیلە کۆتاییەکەمان هەیە، هیوادارین هەرگیز جارێکی دیکە بەکارینەهێنینەوە! سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە! سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاوچی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ‌ زۆر به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات

ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا”ئۆمیكرۆن”، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌…
Total
0
Share