حکومەتی کازاخستان: 25 سەرنشینی فڕۆکەکە رزگاریانبووە

حکومەتی کازاخستان بڵاویکردەوە، لە کۆی 72 سەرنشینی ئەو فڕۆکە مەدەنییەی ئەم بەیانییە کەوتەخوارەوە 25 یان رزگاریانبووە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکەیەکی مەدەنی نەفەرهەڵگر لە شاری باکۆی ئازەربایجانەوە بەرەو شاری گرۆزنی کازاخستان بەڕێکەوتبوو و پێش گەیشتنی بە شوێنی مەبەست کەوتەخوارەوە.

وەزارەتی تەندروستیی کازاخستان بڵاویکردەوە، 72 سەرنشین لەناو فڕۆکەکەدا بوون کە ژمارەیەکیان تیمی فڕۆکەوانی بوون.

لە رووداوەکەدا 25 کەس بە زیندوویی رزگاریانبووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی وڵاتەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییە
تا ئێستا بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی هەولێر و دهۆك لە زینداندان

ساڵانە ڕۆژی 3ی ئایار وەک ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە، ئەمرۆ یادەكەیە، بەڵام تائێستا لە…
Total
0
Share