حەماس چوار بارمتەی تری ئیسرائیلی ئازادکرد

ئەمڕۆ شەممە، حەماس چوار سەربازی ژنی ناو سوپای ئیسرائیلی بە ناوەکانی دانیێلا گیلبۆوا، نەعمە لیڤی، کارینا ئاریڤ و لیری ئێلباگ، رادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد.

پرۆسەی رادەستکردنی ئەو چوار بارمتە ئیسرائیلییە بە تیمەکانی خاچی سووری نێودەوڵەتی، لە ئامادەبوونێکی جەماوەریدا لە گۆڕەپانی فەڵەستین-ی غەززە ئەنجامدرا.

وەک لە ڤیدیۆی ساتی ئازادکردنەکەیان دەردەکەوێت؛ هەریەک لە بارمتەکان بە ئۆتۆمبێلێکی خاچی سوور لە گۆڕەپانەکە هەڵدەگیرێن و لەکاتی هەڵگرتنیشیاندا، ئەندامێکی حەماس و نوێنەرێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی، بەڵگەنامەکانی رادەستکردنی بارمتەکە واژوو دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هۆکاری شکستی دانوستانەکان ئەوەبوو ئـ.ـێران ڕەتیکردەوە گەرووی هورمز بکاتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەمکرد، ئەویش ئاگاداری کردمەوە کە هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
Total
0
Share