بۆچی مێشولە زیاتر بە هەندێک کەسەوە دەدات؟

توێژینەوەیەکی پزیشكی دەریخستووە کە تەنیا جۆری خوێن نییە کە وادەکات کەسێک زیاتر لە کەسانی دیکە مێشوولە پێیەوە بدات، بەڵکو چەند فاکتەرێکی دیکەش ڕۆڵی سەرەکییان هەیە.

لە توێژینەوەیەکی پێگەی نیوز میدیکاڵی ئوستراڵیدا هاتووە، کاتێک کەسێک بەراورد بە کەسانی دیکە زیاتر مێشولە پێوەی دەدات، لەو کاتەدا پێمان وایە، مێشولەکان زیاتر حەزیان لە خوێنی ئەو کەسەیە بۆیە زیاتر پێوەی دەدەن، بەڵام ڕاستی بابەتەکە لە بنەڕەتدا چۆنە؟ ئایا بەڕاتی خوێن ڕۆڵی هەیە لەم بابەتەدا؟

بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیە، مێشولە زیاتر حەزی لەو کەسانەیە کە جۆری خوێنەکەیان Oیە، واتە ئەو کەسانەی جۆری خوێنیان Oیە، زۆر زیاتر لە جۆری A مێشولە پێیانەوە دەدات، کەواتە هۆکاری ئەم بابەتە چییە؟ ئایا تەنیا جۆری خوێن هۆکارە یان جیا لەوە هۆکاری دیکە هەن وابکەن کەسێک زیاتر مێشولە پێوەی بدات بەراورد بە کەسانی دیکە؟

تەنیا جۆری خوێن نییە کە وادەکات کەسێک زیاتر لە کەسانی دیکە مێشوولە پێیەوە بدات، بەڵکو چەند فاکتەرێکی دیکەش ڕۆڵی سەرەکییان هەیە، لەوانە:

  • دووانۆکسیدی کاربۆن: ئەو کەسانەی زیاتر دووانۆکسیدی کاربۆن لە جەستەیانەوە دەردەدەن، بۆ نموونە ئەو کەسانەی وەرزش زۆر دەکەن یان قەبارەی جەستەیان گەورەیە، زیاتریش جەستەیان ئەم گازە دەردەدات، مێشولەش هەست بەمە دەکات و زیاتر گاز لەو کەسانە دەگرێت.
  • بۆنی جەستە و بەکتریای پێست: هەندێکجار جۆری ئەو بەکتریایەی لەسەر پێستی کەسێک کۆدەبێتەوە، وادەکات مێشولە زیاتر لێی نزیک ببێتەوە.
  • ئارەق: مێشولە حەزیان لە ئارەق، شوێنی شێدار و گەرمە.
  • ڕەنگی جل: ئەو جلانەی ڕەنگیان تۆخە مێشولە زیاتر حەزی لێیانە.
  • کحول: تەنانەت بڕێکی زۆر کەم لە کحول مێشولەی زیاتر بۆخۆی ڕادەکێشێت.
  • دووگیانی: خانمانی دووگیان دووانۆکسیدی دووەمی زیاتر لە جەستەیانەوە دێتە دەرەوە و پلەی گەرمیی جەستەشیان زیاترە، ئەمەش وادەکات مێشوولە زیاتر ڕابکێشن.
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share