دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاودەکاتەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کاتژمێر 12:20 خولەکی شەوی دووشەممە، 8ی حوزەیرانی 2026، دوو درۆن لە نزیک فەرماندەیی هێزەکانی 70 کەوتنەخوارەوە، هەروەها کاتژمێر 2:20 بۆ 2:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی دووشەممە، بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی پەنابەران لە شاری کۆیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان بەدواوە نەبووە.