هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی نیسان دابەشدەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان، بۆ مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە، بۆ ئەم مەبەستەش، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 4ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.