شه‌قامێكی نوێ له سلێمانی دروستده‌كرێت و هاتوچۆی شارەکەش دەڵێت، “لۆدێكی زۆر كه‌مده‌بێته‌وه”.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پڕۆژه‌ی شه‌قامی بابان، شه‌قامێكی دووسایده كه به درێژایی دوو كیلۆمه‌تر له شه‌قامی قلیاسانه‌وه له به‌رامبه‌ر هۆڵی مۆنالیزاوه ده‌ستپێده‌كات و به ته‌نیشت زانكۆی سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت، تاوه‌كو ده‌گاته به‌رده‌م پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی شاری بابان.
ڕاشیگەیاند، تێچووی پڕۆژه‌كه 10 ملیار دیناره و به دوو قۆناغ، به سه‌رپه‌رشتیی شاره‌وانیی سلێمانی و له‌لایه‌ن كۆمپانیای بابانه‌وه، جێبه‌جێده‌كرێت.
لەو بارەیەوە، ئه‌ندازیار دانا یاسین، به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه ڕایگەیاند، ئه‌م پڕۆژه‌یه ماوه‌ی شه‌ش مانگه ده‌ستی به كاره‌كانی كردووە و له‌ئێستادا، %50ـی كاره‌كانی ته‌واوبووە و لە ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه‌دا، كاره‌كانی پڕۆژه‌كه بەکۆتادێت و بە ڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا دەكرێته‌وه.