مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن

خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست – ئەرشیڤ

دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە ناوچە جیاجیاكان ئەنجامبدات بۆ دووپاتكردنەوە لە بایكۆتكردنی خوێندن و جەختكردنەوە لە داواكارییەكانیان.

فەرهاد قادر، مامۆستا و چالاکوان لە هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ “خۆپیشاندانی سەرتاسەری” بەڕێوەدەچێت، درێژە بەو ناڕەزایەتییە دەدرێت كە لەلایەن مامۆستایانی ناڕازییەوە بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەردەوامە و داوای شایستە داراییەکانمان دەکەین.

وتیشی، “بایکۆت دوپاتدەکەینەوە، لەگەڵ ئەوەش داوای دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەکەین، ئەوان ئەرکیان زۆرە و مافیان کەمە، نزیکەی 30%ی پێکهێنەرانی وەزارەتی پەروەردە مامۆستایانی وانەبێژن، پێویستە دابمەزرێن”.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لێدراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مامۆستایان شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە بڕیاری بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان داوە.

لەگەڵ ئەوەی نیوەی مانگی 10 (تشرینی یەكەم) تێپەڕیووە، هێشتا مامۆستا و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆیان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دڵنیاییمان بە بازرگاناندا و جەختمان لە بەردەوامبوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی كردەوە 

قوباد تاڵەبانی بازرگانان دڵنیادەكاتەوە و جەخت لە بەردەوامبوونی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەكاتەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك…
Total
0
Share