نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

نرخی بەنزین لە هەولێر بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 1075 دینار دەفرۆشرێتە هاوڵاتییان.

سالار محەمەد، لێپرسراوی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجار دوای 5 ساڵ، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە 1075 دینار لە کاتێکدا پێشتر بە 950 بۆ 750 دینار بوو.

سەبارەت بە نرخی جۆرەکانی دیکەی بەنزین، سالار محەمەد ئاماژەی بەوەدا، نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن بە 1400 دینار و نرخی لیترێک بەنزینی سوپەر بە 1500 دینار دەفرۆشرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: ڤایرۆسێک لەناو پەلەوەرەکاندا بڵاوبووەتەوە و پێویستی بە چارەسەر

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە سلێمانی رایگەیاند، نزیکەی 40%ی مریشک لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسێکەوە مرداربوونەتەوە کە…
Total
0
Share