ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی ڕاگەیاند

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاندووە، سێ کەسیان بە تۆمەتی تەقەی هەڕەمەکی و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتییان دەستگیركردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار، بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكردووە، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای نێوان چەمچەماڵ تەکیەی کاکەمەند، سێ کەس بە ناوەکانی (ژ.ع.ع) و (ڕ.ب.ع) و (م.ت.ڕ) تەقەی هەڕەمەکییان كردووە، لەو كاتەدا هێزەکانمان دەگەنە سەریان و دەستگیریان دەکەن”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، “تۆمەتبارەکان یەکێکیان دانیشتووی پارێزگای کەرکوکە و یەکێکیشیان دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرونە و تۆمەتباری سێیەمیش دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە”.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، “سەرجەمیان لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵەوە بە مادەی (٢١)ی چەک ڕاگیراون و چەک و ئۆتۆمبێلەکەیان دەستی بەسەردا گیراوە”.

ئاسایش ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتییان و نەهێشتنی حاڵەتەکانی تەقەکردندا هەوڵەکانمان بەردەوامن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: به‌زوویی تۆڵه‌ى شه‌هیدكردنى پێشمه‌رگه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌

وەزیرى پیشمەرگە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەزوویی تۆڵەی خوێنی تەواوی ئەو پێشمەرگانەى چەند ڕۆژی ڕابردوو دەکەنەوە کە بەهۆى هێرشەکانى داعشەوە شه‌هیدبوون.…
Total
0
Share