وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی: ئامانجمانە نووسینی سەرجەم شوێنەکان بە زمانی کوردی بێت

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئامانجمانە نووسینی سەرجەم شوێنەکان بە زمانی کوردی بێت و شانازی بە زمان و کەلتووری خۆمانەوە دەکەین.

ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەداین بۆرد و ناوی دوکانەکان لەناو شاردا، نووسینی یەکەمیان بە زمانی کوردی بێت، ئەگەریش کەسەکە ویستی بە زمانێکی دیکە ناوی شوێنەکەی بنووسێت، بە بچووکتر بینووسێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە شانازی بە زمان و کەلتووری خۆمانەوە دەکەین، ئامانجمانە کە نووسینی کوردی لە هەموو شوێنێک یەکەم بێت و پاشان زمانەکانی دیکە دێن، پاش ئەوەی بڕیارەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە، لیژنەکانمان کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share