دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو لەگەڵ پارتی باس لە دابەشكردنی پۆستەكان دەكرێت

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو لەگەڵ پارتی باس لە دابەشكردنی پۆستەكان دەكرێت.

وتیشی، “بەهۆی جەژنی رەمەزانەوە كۆبوونەوەكانی یەكێتی و پارتی راگیرابوون و دوای پشووەكانی جەژن كۆبوونەوەكان دەستپێدەكاتەوە و لە دوا كۆبوونەوەدا ئامادەكردنی رەشنووسی دیدگای هاوبەش تەواوبووە و لە كۆبوونەوەی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر پۆستەكان دەكرێت”.

راشیگەیاند، یەكێتی هەر كەسێك بە شیاو بزانێت دەستنیشانی دەكات و دەبێت ئەو كەسانە لە ئاست ئەو بەڵێنانە بن كە بە خەڵك دراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی شەقامە خێراکانەوە شۆفێرا ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لەبارەی بەکارهێنانی رێگا خێراکانەوە و ژمارەیەک رێنمایی لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share