‏قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات.

قوباد تاڵەبانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، “بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ کاروباری عێراق، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز تۆم باراک دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئێمە لە هەرێمی کوردستان ئامادەین بۆ هاوکاری و پێکەوەکارکردن لەگەڵ بەڕێزیان لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو ئاڵنگارییانەی هەڕەشەن بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا و سلێمانی ئاشكراكرا

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدرێت گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و سلێمانی دەستپێبكاتەوە. سەفین دزەیی بەرپرسی…
Total
0
Share