دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، دانوستانی نێوان ئێمە و ئێران بەردەوامە و نەوەستاوە.
دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو هەواڵانەی میدیاکان باس کە لەوەدەکەن دانوستانەکانی نێوان ئێمە و ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەستاون، درۆ و نادروستن”.
وتیشی، کەس نازانێت ئەم دانوستانانە بەرەو کوێ دەڕۆن، بەڵام من بە ئێرانم وت ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بە ڕێگەیەک بگەینە ڕێککەوتن.
ڕاشیگەیاند، ناکرێت ڕێگە بە ئێران بەردەوامبێت لەو کارەی ماوەی 47 ساڵە دەیکات.