ئیمارات.. ئەوانەی بە كۆمەڵ دەستدرێژیی سێكسییان كردە سەر كچێك دەستگیركران

لە ڕوداوێكی نامۆدا لە ئیمارات، چەند پیاوێك بە كۆمەڵ دەستدرێژیی سێكییان كردە سەر كچێك و بە ڤیدیۆ تۆماریانكرد و بڵاویانكردەوە.

ڕوداوەكە ماوەی دوو ڕۆژە كاردانەوەی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەشێكی زۆر لە بەكاربەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ئیمارات سەركۆنەی دەكەن و لە دژی دەستدرێژیكاران قسە دەكەن، بەڵام بەشێكی تریان كچەكە تۆمەتباردەكەن و دەڵێن، “نەدەبوو لەگەڵ كوڕێكدا بچێتە ژووان، بۆ ئەوەی وای بەسەر نەیەت”، ئەمەش چالاكوانان و چاودێرانی نیگەرانكردووە، چونكە وەكخۆیان دەڵێن، “لە كۆمەڵگە عەرەبییەكاندا، هەمیشە تاوانەكان دەخرێتە ئەستۆی ژنانی قوربانی و هەر ئەوان سەرزەنشت دەكرێن.”

لە نوێترین پێشهاتی ئەو كەیسەدا، داواكاری گشتیی ئیمارات ڕایگەیاند، “سەرجەم دەستدرێژیكاران دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەی ورد و بەرفراوانیان لەگەڵدا دەكرێت.”

داواكاری گشتی لە ئیمارات جەختیكردەوە كە ئەوانەی دەستدرێژییان كردووەتە سەر كچەكە، سزادەدرێن و یاسایان بەسەردا جێبەجێ دەكرێت، “چونكە ڕوداوی لەو جۆرە كۆمەڵگە ئازار دەدات.”

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوتی عێراق: ئامانجمانە بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنینە هەشت ملیار بەرمیلی ڕۆژانە

بابەتی دواتر

گۆڕانکارییەکانی دوای مردنی "سێبەرەکەی خامنەی" چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share