سپەیس ئێكس 60 مانگی دەستكردی هەڵدایە بۆشایی ئاسمان

كۆمپانیای “سپەیس ئێسك”ی ئەمریكی بەیانی ئەمڕۆ، سەركەوتوو بوو لە هەڵدانی 60 مانگی دەستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، كۆمپانیای “سپەیس ئێكس”ی ئەمریكی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 1:19 بە كاتی ئەمریكا، موشەكی Falcon 9  بە 60 مانگی دەستكردەوە هەڵدرایە ئاسمان و بڵاوكرانەوە بە چواردەوری زەویدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لە قۆناغی یەكەمدا موشەكەكە لەو پارچەیە جیابووەوە كە مانگە دەستكردەكانی هەڵگرتبوو، دواتر لەڕێی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانە لە سەكۆی  “Of Course I Still Love You” لە زەریای ئەتڵەسی نیشتەوە.

كۆمپانیای سپەیس ئێكس دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ئیڵۆن مەسك خاوەنداریەتی دەكات، لە بواری گەشتكردن بۆ بۆشایی ئاسمان كار دەكات.

پلانی هەڵدانی موشەكی فاڵكۆن 9
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share