ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسەی شوختی کردە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی جەژن زیانی بە چەند ئۆتۆمبێلێک گەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو تۆمەتبارە ناوی (ش، أ، ص)ـە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: شۆفێرێک پابەند نەبووە بە ڕێنماییەکان هێزێکی چەکداری بەکارهێناوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی سەرچنار ڕایگەیاند، “شۆفێرێک پابەند نەبووە بەڕێکار و رێنماییە ياساييەكان و…
Total
0
Share