یەکێتی پێی وایە پابەند بوون بە یاسای بودجە سەقامگیری ئابوری لە هەرێم دروست دەکات

ئەمڕۆ 3ی نیسان لە مێرگەپان لە سلێمانی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم و بەرهەم ساڵح کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر پابەندبوون بە یاسای بودجەوە.

لە ڕاگەیەندراوی دوای کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، “یەکێتی نیشتمانی کوردستان سوپاسی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقی کردووە لە پرسی پەسەندکردنی بودجە و جێگیرکردنی پشکی کورد لە یاساکەدا”.

لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە کە پەسەندکردنی بودجە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و کۆتایی هێنان بە لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و بوژاندنەوەی کەرتی ئابوری.

هەروەها دوپاتی ئەوەکراوەتەوە کە پابەندبوون بە یاسای بودجە دەبێتە مایەی سەقامگیری ئابوری و کۆتایی هێنان بەو کێشە داراییانەی کە ماوەیەکی زۆرە بەرۆکی خەڵک و موچەخۆرانی گرتووە.

بابەتی پێشتر

عێراق و لوبنان نەوت بەرامبەر هاوكاریی تەندروستی ئاڵوگۆڕدەكەن

بابەتی دواتر

هاوپەیمانان: لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە هەماهەنگی دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆكاری گرانبوونی مریشك ئاشكراكرا..‏ “هەموو شتێك گران بووە و‏ زۆربەی مریشكەكانیش دەمرن”‏

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشکەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و هۆکارەکانی ئاشکرادەکات، بەپێی ڕوونکردنەوەکە یەکێک لە هۆکارەکان لەناوچوونی…
Total
0
Share