وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، قەیرانی بەنزین چارەسەرکراوە و داوای زیادکردنی پشکی ڕۆژانەی 50 هەزار بەرمیل نەوتمان کردووە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان هۆکاری دروستبوونی قەیرانی بەنزین نەبووە، بەڵکو لە ڕێگەی دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری ڕێگرییان لە درێژەکێشانی کێشەکە کردووە و ئێستا قەیرانەکە نەماوە.
وتیشی، کێشەی سووتەمەنی یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بووە و داوای زیادکردنی پشکی ڕۆژانەی 50 هەزار بەرمیل نەوتمان کردووە.