کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی کاراکردنەوەی پەرلەمان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت، سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.
کاتژمێر 11:00ـی ئەمڕۆ، وەفدێکی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد.
ئامانجی سەرەکیی ئەم سەردانە، بریتییە لەم خاڵانەی خوارەوە:
– گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی پەرلەمانی کوردستان و چۆنێتیی کاراکردنەوەی دانیشتنەکان.
– گرتنەبەری هەنگاوی جددی بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتێکی کارا لە هەرێمی کوردستان.