دوای چوار مانگ تەرمی کۆڵبەرێک لە باشوری کوردستان دۆزرایەوە

ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، دوای چوار مانگ لە گیان لە دەستدانی تەرمی کۆڵبەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی هەرێمی کوردستاندا دۆزراوەتەوە.

ئەو کۆڵبەرە ناوی مورتەزا عەزیزییە و چوار مانگ پێش ئێستا بەهۆی ئەوەی کە نەیتوانیووە لە ڕێگادا کارەکەی تەواوبکات گەڕاوەتەوە بۆ سنوری ئیدارەی گەرمیان، بەڵام لە ڕێگادا بە هۆکارێکی نادیار کە نازارێت کوژراوە یان خۆی گیانی لەدەستداوە نەیتوانیووە بگەڕێتەوە.

کەسوکاری کۆڵبەرەکە ئاسایشتی هەرێمی کوردستانیان ئاگادار کردووەتەوە کە ئایا ئەو کەسە لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراوە یان نە، بەڵام ئاسایش بە ئەوانی وتووە کە هیچ کەسێک بەوناونیشانەوە لای ئاسایش نییە.

هاوڕێکانی مورتەزە بە کەسوکارەکەیان وتووە، ئەو گەڕاوەتەوە بۆ سنوری هەرێمی کوردستان، بۆیە پێدەچێت لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرابێت و پاش ماوەیەک ڕزگاری دەکەن.

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ڕۆژی 17 ی تشرینی دووەم لەلایەن شوانێکەوە تەرمی کۆڵبەرەکە دۆزراوەتەوە و پاشان ئاسایش کەسوکارەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگادار کردووەتەوە.

مورتەزا تەمەنی 40 ساڵ بووە و خەڵکی گوندی دارە ڕەش بووە لە سەرپێلی زەهاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چەندین ساڵە خەریکی کۆڵبەری بووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

کەرکوک.. کوژرانی 16 تیرۆریستی داعش ڕاگەیاندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share