فەرمانگەی میدیا و زانیاری: كێشەی بڕانی كارەبای زیاتر لە 50 هەزار هاوڵاتی چارەسەركرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت، وەزارەتی كارەبا كێشەی بڕانی كارەبای زیاتر لە 50 هەزار هاوڵاتی چارەسەركرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە كردووە، وەزارەتی كارەبای هەرێم گۆڕەڕی كارەبا لە وێستگەی دابەشكردنی كارەبای پاڕك چاككردەوە كە كاریگەری هەبوو لەسەر چەند شوێنێكی شاری هەولێر و هەندێكیان لەناو پڕۆژەی رووناكیدان و هەروەها چارەسەركردنی كێشەی بڕانی كارەبا بۆ زیاتر لە 50 هەزار هاوڵاتی.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی كێشەی تەكنیكی لە یەكێك لە گۆڕەڕەكانی كارەبا لە وێستگەی دابەشكردنی كارەبای پاڕك، چەند ناوچەیەكی شاری هەولێر لەژێر پڕۆژەی رووناكی تووشی بڕانی كاتیی كارەبا دەبوون كە كاریگەری هەبوو لەسەر زیاتر 50 هەزار هاوڵاتی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەكانی وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ كارەكانیان دەستپێكرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و چاككردنەوەی گۆڕەڕی كارەبای وێستگەی دابەشكردنی كارەبای پاڕك بەبڕی 100 ملیۆن دینار و لە ئێستادا هاوڵاتییان كارەبای بەردەوامی پڕۆژەی رووناكییان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share