پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوودەکاتە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا، کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر کەرکوک، باشووری هەولێر و گەرمیان دەبێت و بە ڕێژەیەکی کەمتر لە سلێمانی و دەوروبەری کاریگەردەبێت.
لەبارەی وادەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارینەکە، پشتیوان پێنجوێنی ئاماژەی بەوەدا، هاوڵاتییان لە ئێوارەی سبەینێ دووشەممەوە دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان بشۆن و خۆڵبارینەکە کۆتاییدێت.