کەشناسی: ناتوانین پێشبینیی کۆتاییهاتنی وشکەساڵی بکەین

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی سلێمانی سەبارەت بە ئاستی بارانبارینی ئەمساڵ و مەترسییەکانی وشکەساڵی روونکردنەوە دەدات، بەڵام هیچ پێشبینییەکیان بۆ کۆتاییهاتنی وشکەساڵی نییە.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سەرەتای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵەوە تا ئێستا 95.5 ملیمەتر باران باریوە ئەوەش سێ هێندەی ئەو بڕەی ساڵی رابردووە کە تەنها 35.7 ملیمەتر باران باریبوو.

سەبارەت بە ئەگەری کۆتاییهاتنی وشکەساڵی وتی، ئێستا سەرەتای وەرزی بارانبارینە ناتوانرێت پێشبینیی بکرێت چونکە ئەو بڕەی ئێستا باریوە لەگەڵئەوەی زۆرە بەڵام پێشبینیی وشکەساڵی لەسەر بنەمای ئەو بڕە ناکرێت.

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی دەڵێت، ئەو بڕە بارانەی تا ئێستا باریوە کەمترە لە تێکڕای بارانبارینی ئاسایی هەرچەندە بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر باریوە، بەڵام بە بڕێکی کەم لە خوار تێکڕای دیاریکراوەوەیە.

جەختی لەوەشکردەوە، کە دیاردەی وشکەساڵی یەکێکە لەو دیاردانەی کە پێشبینیی ناکرێت و ناتوانرێت بزانرێت ساڵێک وشکەساڵی دەبێت یان نا، چونکە وەرزی بارانبارین ئەگەری هەیە لە کۆتاییدا ببێتە کەمبارانی و ئەگەری هەیە لە سەرەتادا بۆیە پێشبینی نەکراوە.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. ئاگرێكی گەورە لە باڵەخانەیەك كەوتەوە

بابەتی دواتر

کچێک لەلایەن براكانییەوە زیندانیكراوە و ئەشکەنجەدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نایف كوردستانی ئازادكرا

ئەو كادرەی پارتی كە بەتۆمەتی سوكایەتیكردنی بە مەرجەعی باڵای شیعەكان دەستگیركرابوو، ئازادكرا. نایف كوردستانی كادری پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی…
زیاتر ببینە

سەڵاحەدین بەهادین: دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیارنییە شانازی بە ئایینی ئیسلامەوە بکەن

لە یادی لەدایكبوونی پەیامبەری ئیسلامدا، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیارنییە شانازی بە ئایینی ئیسلامەوە…
Total
0
Share