وەزیرێكی ئەمریكی: هەڕەشەی “تیرۆری ناوخۆیی” لەسەر وڵاتەكەمان هەیە

وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ئەمریكا ئاشكرایكردوووە، “تیرۆری ناوخۆیی گەورەترین هەڕەشەیە كە ئەمریكا ڕوبەڕووی بووەتەوە، كە هیشتا بەردەوامە”.

ئەلیخاندرۆ مایۆركاس، وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ئەمریكا بە تۆڕی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی ڕاگەیاندووە، “تیرۆری ناوخۆیی گەورەترین هەڕەشەیە كە ئەمریكا ڕوبەڕووی دەبێتەوە، بەتایبەت ئەو هەڕەشەیە ئێستاش بەردەوامە”.

مایۆركاس ئەوەشی وتووە، “دونیابینی پەڕگیری و كارەكانی 6ی كانونی دووەم مەترسیدارن، تەنها تێكدانێك نەبوو لە ئاستی تاكەكەسی بەڵكو ئەو هەستەی پێداین پێویستە هەوڵەكانمان چەند هێندە بكەینەوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڕق و شەڕكردن لەگەڵ گەورەترین هەڕەشەی سەر نیشتمانەكەمان كە تیرۆری ناوخۆییە”.

ئەو وەزیرە ئەمریكییە ئەوەشی ئاشكراكردووە، “هەڕەشەكانی تیرۆری ناوخۆیی بەردەوامن، وەزارەتەكەمان بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگیكردن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو تیرۆرە”.

ڕۆژی 6ی كانونی دووەم كە وەزیرە ئەمریكییەكە باسی كردووە، ئەو ڕۆژەیە كە ژمارەیەك خۆپیشاندەری ئەمریكی هەڵیانكوتایە سەر تەلاری كۆنگرێس، كە بەهۆیەوە ژمارەیەك مردن و و بریندار بوون.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی مۆرینیۆ و دیلی ئالی بە چ ئەنجامێک گەیشت؟

بابەتی دواتر

زێدان بە ناچارییەوە هانا بۆ ڕائول دەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share