دەربارەی كۆچبەران ڕوسیا داوای گفتوگۆی نێوان بیلاڕوسیا و ئەوروپا دەكات

بۆ ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوونەكان بوون دەربارەی ‏چۆنیەتیی چارەكردنی گرفتی كۆچبەران

سەرۆكایەتیی ڕوسیا جەختدەكاتەوە لەسەر گرنگیی گفتوگۆ لەنێوان بیلاڕوسیا و یەكێتیی ‏ئەوروپا دەربارەی پرسی كۆچبەران، كە لەسەر سنوورەكان گیریان خواردووە.‏

ئەم وتانەی سەرۆكایەتیی ڕوسیا لە زاری دیمیتری بیسكۆڤ، وتەبێژ بەناوی كرملینەوە ‏هات بۆ ڕۆژنامەنووسان دەربارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ‏لەنێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا و ئەلیكساندەر لۆكاشینكۆ، سەرۆكی بیلاڕوسیا و ‏هەروەها ئەنجێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ئەنجامدرا.‏

بیسكۆڤ ڕوونیكردەوە، پەیوەندییەكان بۆ ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوونەكان بوون دەربارەی ‏چۆنیەتیی چارەكردنی گرفتی كۆچبەران و وتی، “زۆر گرنگە پەیوەندیی ڕاستەوخۆ ‏هەبێت لەنێوان نوێنەرانی یەكێتیی ئەوروپا و سەرۆكایەتیی بیلاڕوسیا”.‏

ئەو وتووێژانە لەكاتێكدایە تائێستا هەزاران كۆچبەر، كە زۆرینەیان كورد و خەڵكانی ‏ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، لە هەوڵی گەیشتنە یەكێك لە وڵاتانی ئەوروپا لەسەر سنوورەكانی ‏بیلاڕوسیا و پۆڵەندا ماونەتەوە.‏

پرسەكە گرژیی لەنێوان بیلاڕوسیا و یەكێتیی ئەوروپا دروستكرووە، ئەوروپا حكومەتی ‏مینسك تۆمەتبار دەكات بە بەكارهێنانی پرسی كۆچبەران وەك كارتێكی فشار، ‏لەبەرامبەردا یەكێتییەكە ڕێككەوتوون لەسەر فراوانتركردنی سزاكانی سەر بیلاڕوسیا.‏

س: نۆڤۆستی

بابەتی پێشتر

ئێران.. هەر ژنێك منداڵ لەبارببات لەسێدارە دەدرێت

بابەتی دواتر

‏ئەتۆمیی نێودەوڵەتی: یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نزیكە لە دەستگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپرسییەك: 14%ی خەڵك پێشبینی داگیركردنی زەوی دەكەن لەلایەن بوونەوەرە ‏ئاسمانییەكانەوە

ڕووپێوێكی جیهانی كە كۆمپانیایەكی ڕاپرسیی فەرەنسی (ئیبسۆس) ئەنجامیداوە، ‏دەریدەخات 14%ی دانیشتووانی جیهان باوەڕیانوایە لەمساڵدا داگیركارییەكی بوونەوەرە ‏ئاسمانییەكان ڕوودەدات.‏…
Total
0
Share