بەلەمێکی کۆچبەرانیه نایاسایی لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و 17 کەسیش رزگارکران.
رێکخراوی سی بێنکسی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، رووداوی ژێرئاوکەوتی بەلەمەکە لە کاتەکانی بەیانی رۆژی یەکشەممە روویداوە، تەرمی دوو منداڵ دەرهێنراوەتەوە و 17 کەسیش بە زیندوویی رزگارکراون.
ئاشکراشیکرد، بەوتەی کۆچبەرەکان بەلەمەکە 21 کەسی هەڵگرتووە، بەو پێیەش دوو کەس بێسەروشوێنن.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵیا (ئینسا)بڵاویکردەوە، 15 کۆچبەر رزگارکراون و سێ تەرم دۆزراوەتەوە و تا ئێستاش سێ کەس بێسەروشوێنن.