کاروان گەزنەیی: گۆڕانکارییەکان ڕەنگدانەوەی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بافڵە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشدارییە کاریگەرەکانی یەکێتی لە سەرجەم بوارەکاندا دەرئەنجامی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بافڵە.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتی وەک حزبێکی سیاسی، لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا، داینەمۆ و سەرمەشق بووە، هەمیشە پێشەنگ بووە لە گۆڕانکاری، یەکێتی هیچ کاتێک لە گۆڕانکاری نەترساوە و لەگەڵ سەرجەم هەلومەرجەکان خۆی گونجاندووە.

باسی لەوەشکرد، وەک هەنگاوێکی گرنگ و ڕێکخراوەیی، یەکێتی بڕیاری گۆڕانکاری داوە، گۆڕانکارییەکان نە بە مانای سزادانی کۆمەڵێک هەڤاڵ دێت نە بە مانای پاداشتکردنی کۆمەڵێک هەڤاڵ دێت، بەڵکو ئەمە ئاوێتەکردنی کۆمەڵێک ئەزموون و هێنانەپێشەوە و دەرفەتدانە بە کۆمەڵێک هەڤاڵ، تا بتوانن خزمەت بکەن.

وتیشی، ئەمڕۆ یەکێتی بەشدارە لە سەرجەم بوارەکاندا، بەشدارە لە بڕیارە ستراتیجییەکانی عێراق، بێگومان ئەمەش دەرئەنجامی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بافڵ و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share