گەرمیان.. لەڕۆژانی جەژندا 623 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا، شەش ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە، 623 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لەوبارەیەوە ڕزگار لەتیف، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لە سێ ڕۆژی جەژندا 632 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و 13 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە، سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە”.

لەلایەکی دیکەوە موقەدەم عەبدولڕەحمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە ڕۆژانی جەژندا شەش ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و لە کۆی ڕووداوەکان 10 کەس برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکانی هاتوچۆ دووانیان لەناو کەلاردا ڕوویانداوە، چواریشیان لە ناحیەی ڕزگاری بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رپرسى به‌شى ڕووناككردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان: هه‌ر ستوونێكى كاره‌با به‌هۆى سه‌رپێچییەوە زیانی بەرکەوێت ده‌بێت شۆفێرەکە تێچووى چاككردنه‌وه‌ى دابين بكات

به‌رپرسى به‌شى ڕووناككردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان ڕایدەگەیەنێت، پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ، زیانی زۆری بە ستوونەن گەیاندووە. دابان عه‌بدولكه‌ريم، به‌رپرسى…
Total
0
Share