مۆرینیۆ چی لە ڕیاڵ مەدرید داواکردووە؟

جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری دەستنیشانکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ سەرکردایەتیکردنی یانەی شاهانە چەند داواکارییەکی پێشکەشی بەرپرسانی ئەو یانەیە کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی سای نیوز سپۆڕت، سەرکردە نوێیەکی یانە شاهانە دەیەوێت کۆنتڕۆڵی تەواوی ژووری خۆگۆڕین بکات و لەمبارەیەشەوە لە ئێستاوە بەرپرسانی یانە ڕیاڵ مەدرید سەرجەم یاریزانەکانیان لە هەڵسوکەوتی تووندی مۆرینیۆ ئاگادارکردووەتەوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەش، یانەی شاهانە بەسەرجەم داواکارییەکان مۆرینیۆ ڕازی بووە و بەمشێوەیەش بێت، یانە شاهانە دەبێت گرێبەستێک لە هێڵی ناوەندی یانەکە و هێڵی بەرگریی و بەتایبەت دڵی بەرگری ئەنجامبدات.

لەلایەکی دیکەشەوە، بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵیش بێت، یانەی شاهانە پێشنیاری ڕۆدری، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستکاریی مان سیتیان بۆ مۆرینیۆ کردووە کە گرێبەستەکەی نزیکەی 30 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share