زێدان بۆ ڕیاڵ مەدرید: بە دوو مەرج دەگەڕێمەوە

لە ئەگەری ڕۆیشتنی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، زینەدین زێدان یەکێکە لە بەهێزترین پاڵێوراوەکان بۆ جێگرتنەوەی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پۆرتاڵی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی نزیک لە یانەی شاهانە بڵاویکردووەتەوە، لە ئەگەری ڕۆیشتنی ئەنچیلۆتی، زێدان بەدووری نەزانیوە بگەڕێتەوە و بۆ جاری سێیەم پۆستی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید وەربگرێت، بەڵام دوو مەرجی بۆ ئیدارەی فلۆرنتینۆ پێرێز هەبووە.

یەکەم: پشتگوێخستنی هازارد هەڵەی گەورەیە لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتی-یەوە کراوە، پێویستە گرێبەستی ئەو یاریزانە و مێژووی لە ڕیاڵ مەدرید نوێبکرێتەوە، واتا بەردەوامی پێبدرێت.

دووەم: دووبارە گەڕاندنەوەی گریگۆری دوپۆنت، ڕاهێنەری توانا جەستەییەکان کە پێشتر لەگەڵ “زیزۆ” کاریکردووە.

لە سەردەمی ئەم ڕاهێنەرە جەستەییە لە یانەی لیل، هازارد تەنها یەکجار تووشی پێکان بووە.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن دەچێتە پێشبڕکێی کڕینی گاڤی-یەوە

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی "مەلیكە" دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارسیناڵ چاوەڕوانی جیسۆزە

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گابریێل جیسۆز لە یانەی مانچستەر سیتییەوە چڕ کردووەتەوە. “فووتبۆڵ لەندەن” بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی…
Total
0
Share