ڕاداری ئارسیناڵ لەسەر لاوە ئاڵتونییەکەی مانچستەر یونایتدە

داهاتووی مارکۆس ڕاشفۆرد ناڕوونە و بەڕێوەبەرانی یانەی ئارسیناڵ هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”، ئیدارەی یانەی ئارسیناڵ گرنگی بە مارکۆس ڕاشفۆرد دەدات و پێیانوایە، وەرزی داهاتوو دەبێتە باشترین جێگرەوە بۆ پیێر ئامیریک ئۆبامیانگ و ئەلیکساندەر لاکازێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، مایکڵ ئارتێتا لە داهاتووی ئەلیکساندەر لاکازێت دڵنیانییە، لەهەمان کاتدا بەردەوامبوونی مارکۆس ڕاشفۆرد لە مانچستەر یونایتد جێی گومانە.

“لاوە ئاڵتونییەکەی مان یونایتد” بە کەسە نزیکەکانی ڕاگەیاندووە، کە لە یونایتد بەختەوەر نییە و دەیەوێت لە یانەیەکی دیکە دووبارە تواناکانی هەڵبکۆڵێت.

ڕاشفۆرد لەم وەرزەدا 26 یاریی لەسەرجەم خوول و پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ مان یونایتد کردووە، تەنها پێنج گۆڵ و دوو ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.…
Total
0
Share