ئارێز عەبدوڵا ڕایدەگەیەنێت، پارتی ڕیش سپی لایەنە سیاسییەکان نییە با بیر لە خۆی بکاتەوە، بۆی نییە هێڵی ڕاست و چەپ بۆ هیچ لایەنێک دیاریبکات.
ئارێز عەبدوڵا، نووسەر و سیاسەتمەدار لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، پـ.ـارتی پێش هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ باسی زۆرینە و کەمینەی دەکرد، یەکێتی ئامادەبوو لەگەڵ پـ.ـارتی حکومەت پێکبهێنێت، هەندێک داخوازی هەبوو بەڵام پارتی داخوازییەکانی جێبەجێنەکرد، پـ.ـارتی ئاماژەی بەوەدەکرد، ئێمە زۆرینەین و دەستبەرداری پۆستەکان سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەت، وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش نابین، یەکێتیش هەستیکرد کە ئەمە بەشدارییەکی ڕاستەقینە نابێت، پـ.ـارتی دەیەوێت یەکێتی بەشداری حکومەت بێت، بەڵام لە پەراوێزدا بێت، یەکێتیش بە باشی ئاگاداری ئەمەیە.
وتیشی، پـ.ـارتی ڕیش سپی لایەنە سیاسییەکان نییە، ئەو تەنیا ڕیش سپی خۆیەتی و با بیر لە خۆی بکاتەوە، بۆی نییە خەتی ڕاست و چەپ بەسەر هێزەکاندا بهێنێت، ئەوان هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەکێتی ناکەن و ڕێگریشی لێدەکەن لەگەڵ نەوەی نوێ ڕێککەوتن بکات، ئەمەش قوڵترکردنەوەی قەیرانەکانە، ئێستا کورسییەکان یەکێتی و پـ.ـارتی وەک یەکە و دەبێت جومگەکانی دەسەڵات وەک یەک دابەشبکرێت.