بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە سەرمەد خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی بۆ تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان تاوتوێ کران.
سەرۆک بافڵ رایگەیاند، هەموو هەوڵێکی یەکێتی بۆ یەکخستنی بۆچوونە جیاوازەکان و لێکنزیککردنەوەی لایەنەکانە، تاوەکو پێکەوە کار بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان بکەین.