کارەبای سلێمانی بە بڕی 249 ملیۆن دینار رووناککردنەوەی شەقامێک رادەگەیەنێت

کارەبای سلێمانی بە بڕی 249 ملیۆن دینار پرۆژەی رووناککردنەوەی شەقامی وڵووبە بۆ تانجەرۆ جێبەجێدەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بە بڕی زیاتر لە 249 ملیۆن دینار پرۆژەی رووناککردنەوەی شەقامێکی شاری سلێمانی جێبەجێدەکرێت.

دەشڵێت، پڕۆژەکە بریتییە لە دانانی تۆڕێکی رووناككردنەوە بۆ شەقامی (وڵووبە بۆ تانجەرۆ) كە شەقامێكی سەرەكییە و هاتوچۆی زۆری لەسەرە، بۆ پاراستن و سەلامەتی شۆفێران و پیادەڕەوانیش گرنگە.

ئاماژە بەوەشدراوە، تێچووی پڕۆژەکە لەسەر داهاتی %8ـی بەڕیوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی جێبەجێدەکرێت و بڕیاریشە پڕۆژەکە لەماوەی 150 رۆژدا تەواوبکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرایەوە، کەسوکارەکەی دەستبەرداری منداڵێكی دیکەشیان بوون

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرابووەوە، کەسوکارەی دەستبەرداری منداڵێکی دیکەش بوون. بێستوون جەبار بەڕێوەبەری…
Total
0
Share