قوباد تاڵەبانی:‏ هێزە ئەمنییەكانم ڕاسپاردووە بۆ دەستگیركردنی ‏ بكوژەكەی چەمچەماڵ و هەر كەسێك كە داڵدەی دابێت

جێگری سەرۆكی سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، “هەموو هێزە ئەمنییەكانم ڕاسپاردووە بە زووترین كات بكوژی ئەندامانی خێزانەكەی چەمچەماڵ، بەهەر شێوەیەك بێت دەستگیر بكەن”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، “هەموو هێزە ئەمنییەكانم ڕاسپاردووە بە زووترین كات بكوژی ئەندامانی خێزانەكەی چەمچەماڵ، بەهەر شێوەیەك بێت دەستگیربكەن، نەك تەنها خۆی، بەڵكو جەختیشدەكەمەوە هەر كەس و لایەنێك لەهەر پلە و پایەیەكدا بێت داڵدە و هاوكاریی تۆمەتبار بدات وەك بەشداریكردن لەو تاوانە قێزەونە حیسابیان بۆ دەكرێت”.

ئاماژەی بەوە كرد، “زۆر بە داخەوە لە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا بەهەواڵێكی وا قێزەون و دڕندانە ڕۆژ دەكەینەوە. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی هەموو دانیشتووانی چەمچەماڵ و بە تایبەتیش كەسوكاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری دوکان: تائێستا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگای دوکان

بەرێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، رایدەگەیەنێت، “تائێستا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگای دوکان”. رێژین رەئوف، بەرێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، بە…
Total
0
Share