بەهۆی ناڕەزایی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی؛ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران پەکخرا

پاش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە وەستاندنی جێبەجێكردنی یاساکانی هەمواری باری كەسێتی، لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی زەوی و زارە زەوتكراوەكان؛ ئەمڕۆ پێکهاتە سوننەكان دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانیان پەكخست.

بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشنی ئاسایی خۆی بکات، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبوونی ئەندامان؛ کە سەر بە پێکهاتە سوننەکان بوون، دانیشتنەكە سازنەكرا.

پاش بڕیارەكەی دوێنێی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە وەستانی جێبەجێكردنی هەر سێ یاسای لێبوردنی گشتی، هەمواری باری كەسێتی و گەڕاندنەوەی زەوی و زارە زەوتكراوەكان، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەتیش سوننەکان، ناڕەزاییان لەو بڕیارە دەربڕیوە.

ئەمڕۆش، ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند، ناکرێت دادگای باڵای فیدراڵی کارکردن بە یاسایەک رابگرێت کە لە رۆژنامەی رەسمی بڵاونەکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share