شارەزایەکی کەشناسی: ساڵی داهاتوو لە سەروو تێکڕای ساڵانە باران دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەم هاوینە زۆر گەرم دەبێت بەڵام ساڵی داهاتوو لە سەروو تێکڕای ساڵانە باران دەبارێت.

شیروان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بەپێی دوایین ڕاپۆرت و داتاکانی ئاژانسی کۆپەرنیکۆسی ئەوروپی و  NOAAـی ئەمریکی، گۆڕانکارییەکی گەورە و نائاسایی لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەریاکان لە ڕێگەدایە.

باسی لەوەشکرد، لە مانگی نیسانی 2026ـدا، پلەی گەرمیی ڕووی ئاوەکان لە ناوچە کەمەرەییەکانی زەریای هێمن گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز و ژمارەی پێوانەیی شکاندووە؛ ئەمە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ دروستبوونی سووپەر ئێڵ نینۆ.

ڕاشیگەیاند، نەخشەکان نیشانیدەدەن کە ئەم گەرمبوونە لە هاویندا بەردەوامدەبێت و لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم (10 و 11) دەگاتە لوتکە، کە پلەی گەرمیی ڕووی دەریا نزیکەی 3.5 پلە لە ئاستی ئاسایی، بەرزتر دەبێتەوە.

لەبارەی کاریگەریی ئەم حاڵەتەوە لەسەر هەرێمی کوردستان، ئەو شارەزایە دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت پلەی گەرما لە هاوینی ئەمساڵدا لە کوردستان لە تێکڕای ساڵانی ڕابردوو بەرزتر بێت، بەڵام ئەم ئێڵ نینۆ بەهێزە، دەبێتە هۆی ئەوەی بڕی بارانبارینی ساڵی داهاتوو زۆر باش بێت و لە سەرووی تێکڕای ساڵانەوە بێت.

پێشبینیش دەکات، وەرزی بارانبارین و پەڵە، لە پاییزی داهاتوودا زوو بێت و زووتر بارانبارین دەستپێبکات، هەروەها بەهۆی ئەم گۆڕانکارییانەوە، ئەگەری شەپۆلی بارانی لێزمە و بەخوڕ زۆر زیاددەکات، کە ئەمەش نیشانەی ساڵێکی تەڕ و پڕ پیت و بەرەکەتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربون لە سلێمانی تۆمارنەکراوە

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارنەکراوە، ئەگەر حاڵەتێکیش هەبێت ڕێکاری پێویست…
Total
0
Share