ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی دەنگدان بە کابینەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بڵاوکردەوە و سبەی پێنجشەممە، دەنگ بە کابینەکە دەدرێت.
تەوەری سەرەکی و یەکلاکەرەوەی دانیشتنەکە، دەنگدان دەبێت بە کارنامەی وەزاری و پێکهاتەی حکومەتی نوێی عێراق، بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو.
هەر بەپێی کارنامەکە کە لە چوارچێوەی خولی شەشەمی هەڵبژاردن و یەکەم وەرزی یاسادانانی ساڵی یەکەمدایە، دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، پەرلەمانتاران دەست بە کۆبوونەوەکە دەکەن بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر ئەو بەرنامە کارییەی کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوەوە ئامادەکراوە، تاوەکو متمانەی یاسایی بۆ کابینەکەی وەربگرێت.