بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەیەکی نەوت راگیرا

بەهۆی گرفتی تەکنیکییەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەیەکی نەوت لە بەسڕە، راگیرا.

ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەهۆی دزەکردن و لێچوون لە بۆرییەکی هەناردەکردنی نەوتدا، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی رۆژئاوای قورنە 2، لە بەسڕە راگیرا.

ئەوەشی خستەڕوو، کێڵگەکە لەلایەن کۆمپانیای لوکئۆیڵی روسییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و کاری تێدا دەکرێت، ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگەکە رۆژانە نزیکەی 460 هەزار بەرمیل نەوتە.

کێڵگەی رۆژئاوای قورنە 2، یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی جیهان، قەبارەی یەدەگی کێڵگەکە زیاترە لە %0.5ی نەوتی خاوی جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share