کاتی خەرجکردنی مووچە ئاشکراکرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم کاتی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران ئاشکرادەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار ڕەوانەی بەغداد بکرێت.

تاوەکو ئەوکاتەی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغداد نەکات، وەزارەتی دارایی عێراق هیچ هەنگاوێک بۆ خەرجکردنی مووچە نانێت؛ ئەو سەرچاوەیە وتی، “هەرێمی کوردستان تا کۆتایی مانگیش ناتوانێت داهاتی نانەوتی بنێرێت”.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، خەرجکردنی مووچە دەکەوێتە دوای جەژن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو کەسانەی فۆڕمی دامەزراندنیان لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی پێباز پڕکردووەتەوە ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو کەسانەی فۆڕمی دامەزراندنیان لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی پێباز پڕکردووەتەوە و ناویان هاتووەتەوە…
Total
0
Share