پاش ئەوەی کوردی بە “قەرەج” ناوبرد؛ نامۆ فازڵ-ی کوڕە کوردی پاڵەوان و شەڕكەری ئێم. ئێم.ئەی وەڵامێکی توندی ئارمان تساروكیان-ی دایەوە.
پاش ئەوەی ئارمان تساروكیان، شەڕكەری MMA لە پەخشێكی راستەوخۆ وشەی نەشیاویی بەرانبەر گەلی کورد بەکارهێنا و کوردەکانە بە “قەرەج”؛ ناوبرد ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ژیانی كۆچەریی کوردەکان لە ڕابردوودا و لەبەرانبەریشدا نامۆ فازڵ وەڵامێکی توندیی دایەوە.
نامۆ فازڵ-ی کوڕەکوردیش لەبەرانبەردا كاردانەوەی توندی بۆ ئەم لێدوانەی ئارمان دەربڕی و لە گرتەیەکی ڤیدۆییشدا ڕایگەیاند خۆی و ئارمان لە یەک هۆڵی لەشجوانی ڕاهێنان دەکەن و “بێڕێزیكردن وەڵامدانەوەی خۆی لێدەکەوێتەوە” و كاتێك یەكتریان بینییەوە لە كالیفۆڕنیا و ئەگەر توانی جارێکی دیکە ئەوە لێدوانە ڕووبەڕووی خۆی بڵێت ئەوکاتە دەزانێت چی ڕوودەدات.