ئەتلەتیکۆ (300) ملیۆن یورۆی مسۆگەرکردووە

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بە (300) ملیۆن یورۆ خەزێنەی یانە دەبوژێنێتەوە، لەو بارودۆخە داراییە خراپە خۆی ڕزگاردەکات کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەسەر جیهان و یانەکانی ئەوروپا هاتووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئیل کۆنفیدینسیال”ی ئیسپانی، ئیدارەی ئەتلەتی سەرکەوتوبوون لە قایلکردنی سێ کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی، کە پێکهاتوون لە: پارینگس، میتلایف، برۆدینشاڵ تاوەکو قەرزی درێژخایەنیان بەبڕی (300) ملیۆن یورۆ پێبدەن.

ئەتلەتیکۆ لە هاوینی 2021 ئەو بڕە بەشێوەی قەرزی درێژخایەن بەدەستدەهێنێت، 200 ملیۆن یورۆی دەگەڕێنرێتەوە بۆ کۆمپانیاکانی “ئینپۆرسکا” و بانکی کارلۆس سلیم، لەپای قەرزێکی دیکەی درێژخایەن، کە وادەکەی کۆتاییهاتووە.

هەروەها بڕی 100 ملیۆنی دیکەش لە گواستنەوەی یاریزاناندا بەکاردەخرێتەوە، یەکەم هەنگاویشیان نوێکردنەوەی بۆندی دیێگۆ سیمیۆنی و مارکۆس یۆرێنتی بووە، پاشان ڕۆدریگۆ دی پاول-یان لە یانەی ئودینێزییەوە گواستووەتەوە ڕیزەکانیان.

بڕیارە لە داهاتوودا ئیدارەی ڕۆخی بلانکۆس لە ڕێگەی فرۆشتنی چەند یاریزانێکەوە، بڕێکی زیاتر کۆبکاتەوە و گواستنەوەی دیکەش ئەنجامبدات، هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە خۆیان لە بابەتی قەرزە کەڵەکەبووەکان و قەیرانی سەردەمی کۆرۆنا پاراستووە، لە بەرامبەردا یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە سەرکەوتوو نەبوون لەهەنگاوەکانیان بۆ دەربازبوون لەو بارودۆخە.

بابەتی پێشتر

ئالێگری لەپێناو کریستیانۆ و کیێزا تاکتیکی یوڤانتۆس دەگۆڕێت

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید قەرەبووی فرۆشتنی ڤاران ناکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share