مێسی دۆسیەی بەرشلۆنەی هەڵدایەوە: دەگەڕێمەوە بۆ بەرشلۆنە، بەڵام..

ئەفسانەی ئەرجەنتینی، لیۆ مێسی خەمباریی خۆی ئاشکراکرد دەربارەی دوایین لێدوانەکانی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە.

لەچاوپێکەوتنێکدا، مێسی بە ڕۆژنامەی سپۆرتی ڕاگەیاندووە، “پێشتر شێوازی ڕۆیشتنم لە بەرشلۆنە ئاشکراکرد، هەموو شتێکم کرد بۆ ئەوەی بمێنمەوە، کەسیش داوای لێنەکردم بێبەرامبەر لە یانەکە یاریبکەم، وتەکانی سەرۆکی یانە خەمباریان کردم، هیچ پێویست نەبوو بەو جۆرە قسەبکات، چونکە دەردەکەوت بەرپرسیاریەتیم هەڵنەگرتووە، تەنانەت گومانێک لەنێو هاندەرانی بارسا دروستبوو، لە کاتێکدا من شایستەی ئەو مامەڵەکردنە نەبووم، داوایانلێکردم مووچەکەم بۆ نیوە کەمبکەمەوە و بەبێ کێشە ئەوکارەم کرد، حەزمدەکرد یارمەتیی یانەکە بدەم، چونکە خۆشم و خێزانەکەشم خواستمان لەسەر بەردەوامبوون بوو لە بەرشلۆنە”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ بەرشلۆنە، دەڵێت، “نازانم لە داهاتوودا بۆ بەرشلۆنە یاریدەکەمەوە یان نا، بەڵام بە دڵنیاییەوە لەگەڵ خێزانەکەم دەگەڕێمەوە بۆ بەرشلۆنە و لەوێ ژیان دەگوزەرێنین، ڕەنگە وەک سکرتێری تەکنیکی لە بارسا کاربکەم”.

مێسی لە تەمەنی 13 ساڵییەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە یاریکردووە، لەتەمەنی 34 ساڵیدا پەیوەندیی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە کرد.

بابەتی پێشتر

چوار یاریزانی بەرشلۆنە لە پێكان چاكبوونەوە

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ نیشانەی لە ئەستێرەیەکی ڕیاڵ گرتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share