سەرۆکایەتیی شارەوانیی شارەزوور ئاگاداری ئەو خانەنشینانە دەکات کە فەرمانی تەرخانکردنی پارچە زەویی نیشتەجێبوونیان هەیە لە سنوورەکەیان، لە ماوەی یەک هەفتەدا سەردانیان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی ئەستۆپاکی و دەشڵێت، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرس دەبن.
ڕوونیشیکردەوە، ئەو خانەنشینانە دەتوانن لە ڕۆژی دووشەممە (11ـی ئایاری 2026)ـەوە، سەردانی هۆبەی موڵکایەتیی شارەوانیمان بکەن و پێنج وێنەی کۆپیی ڕەنگاوڕەنگ (ملەوەن) لە کارتی نیشتیمانیی خۆیان و هاوسەریان، لەگەڵ کارتی زانیاریی لەسەر یەک لاپەڕەی A4 لەگەڵ خۆیان بهێنن.
شارەوانیی شارەزوو ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوانەی لە ژیاندا نەماون، وێنەیەک لە بەڵگەنامەی مردن (شهادة وفاة) بهێنن.




