بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو دوو هاوڵاتی لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە (مكافحە) سكاڵایان تۆمار كرد كە بە وتەی خۆیان “هەردووكیان ماتۆڕسكیلە سێتەگەریەكەیان لێدزراوە” دەستبەجێ دەستكرا بەلێكۆڵینەوە.
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی راپەڕیندا هاتووە، دوای رێكخستنی پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە و بەدەستهێنانی زانیاری و ئاشكراكردنی ناسنامەیان توانرا شەش تۆمەتبار لە لایەن هێزەكانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی راپەڕین و بنكەی پۆلیسی بالیسان بەم ناوانەی خوارەوە دەستگیركران و پێش دەستگیركردنیان بەنیازی تاوانی تری دزیكردن بوون لە سلێمانی.
1_ ( ئـ . ڕ) دانیشتووی حاجیاوا
2_ (ڕ . ح ) دانیشتووی سەروچاوە
3_ (ز . م ) دانیشتووی بالیسان
4_ ( ت . م ) دانیشتووی بالیسان
5_ (ع . ڕ ) دانیشتووی بالیسان
6_ ( د س ) دانیشتووی حاجیاوا
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای دەستگیركردنیان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم پۆلیس و دادوەردا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا، دواتر بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عێراقی راگیركران و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.