ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی تالاسیمیایە

تالاسیمیا، نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنە، کەسی توشبوو خڕۆکە سوورە تەندروستەکانی بەراورد بە کەسانی ئاسایی کەمترە، بەمەش بڕێکی کەمتر هیمگڵۆبین لە خوێندا بەرهەمدەهێنێت.

تالاسیمیا بەربڵاوترین نەخۆشییە کە لە باوانەوە بۆ وەچەکان بگوازرێتەوە. ئەم نەخۆشییە لە ڕێگەی بۆهێڵ “جین”ـەوە بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە، نەک لە ڕێگەی کەسی توشبوو بۆ کەسی ساخ.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و 450 نەخۆشی تالاسیمیا لەژێر وەرگرتنی بەردەوامی چارەسەردان کە لەنێویاندا نزیکەی 300 تووشبووی ئاوارە و پەناهەندەی دەرەوەن. لە ماوەی ساڵی ڕابردووشدا 30 نەخۆشی نوێ تۆمارکراوە.

ڕۆژی 8ـی ئایاری هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی تالاسیمیا ناساندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share