کارنامەی کابینەی عەلی زەیدی بڵاوکرایەوە

بە ڕەسمی کارنامەی کابینەکەی عەلی زەیدی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بڵاوکرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم خاڵانەی خوارەوە گرنگترین بەشی کارنامەکەن:

– چەک دەبێت لە دەستی دەوڵەتدا بێت

– پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی حـ.ـەشدی شـ.ـەعبی

– دوورخستنەوەی عێراق لە هەموو ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان

– ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک

– چالاککردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیجی لەگەڵ ئەمریکا

– دروستکردنی سندوقی نەوەکان بۆ پارێزگاریکردن لە مافی نەوەکان لە سامانی نەوتدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share